بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: سەفەری بەڕێز باقری کەنی بۆ تاران وەکوو سەفەرە ڕابردووەکانی بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژکاری پێویست بووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەداخەوە لە سێ یان چەند بابەتی سەرەکیدا هێشتا لایەنە ڕۆژاواییەکان و ئەمریکا بڕیاری سیاسیان نەداوە.
خەتیب زادە گوتیشی : لە هەموو پێوەندییەکاندا هەوڵماندا هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی و مەنتقی وڵاتەکەمان بۆ لایەنی ڕۆژاوایی ڕوون بکرێتەوە.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: ڕەشنووسێک بە شێوەی هاوبەش ئامادە کراوە و سەرووی 97، 98 لەسەدی بە شێوەی هاوبەش نووسراوە و ئەوەی کە ماوەتەوە، هەندێک بابەتە ئەبێ چارەسەر بکرێن.
خەتیب زادە ڕاشیگەیاند بابەتگەلێک لە بواری هەڵوەشاندنی گەمارۆکان، دەستەبەرەکان و هەندێک پاگەندەی سیاسی لە بواری چالاکی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکیی ئێران ئەبێ لە بەستێنێکی گونجاودا ئامادە بکرێن.
342/